هەرفرۆشیارێک نرخی کاڵاو کەلوپەلەکان بەرز بکاتەوە شوێنەکەی دادەخرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 هەرفرۆشیارێک نرخی کاڵاو کەلوپەلەکان بەرز بکاتەوە شوێنەکەی دادەخرێت

هەرفرۆشیارێک نرخی کاڵاو کەلوپەلەکان بەرز بکاتەوە شوێنەکەی دادەخرێت

پرس میدیا
قایمقامیەتی قەزای ڕانییە ڕایگەیاندووە، هەر فرۆشیارێک نرخی کاڵا و پێداویستییەکان گران بکات شوێنەکەی دادەخرێت و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی گرانبوونی کاڵا و شمەک لە بازاڕەکان دا بڵاوکردووەتەوە هۆشداری بەو دوکاندار و بازرگانەکانی قەزاکە داوە کە نرخی کاڵا لەسەر هاووڵاتیان گران نەکەن.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنورەکەمان ئەمساڵ خۆتان باش دەزانن وڵاتەکەمان بەهۆی نەخۆشی نەگریسی کۆڕۆناوە توشی دۆخێکی نەخوازراو بوین چەندین جار لەلایان خەڵکانێکی کەمینەی چاوچنۆک ویستویانە دڵەڕاوکێ بخەنە نێو دڵی هاونیشتیمانیانمانەوە بەڵام هەرلەسەرەتای ئەم ساڵەوە لیژنە هاوبەشەکانما بێ گوێدانە نەخۆشی و کەرەنتینەو قەیرانی دارای و خۆپیشاندانەکان لەپێناو سەلامەتی تاک بەتاکی هاونیشتیمانیان هەمووڕۆژێک لەچالاکیەکانی خۆیان بەردەوام بون و لەم سۆنگەشەوە زیاتر لەسەدان ئیجرائاتی یاسای لەگەڵ سەرپێچی کاران ئەنجامدراوە ئنجا ئەم ئیجرائاتانە بەغرامە و داخستن وناوی شوێنەکانیشمان بڵاوکردۆتەوە بۆئەوەی خەڵکی خۆمان بپارێزین لەم کەمینە چاوچنۆکانە کەلەڕێگای سۆسیال میدیاوە هەواڵی چەواشەکاری بڵاودەکەنەوە یان لەشوێنی کارەکانی خۆیان گرانفرۆشی دەکەن یان کەلو پەلی بەسەرچو دەفرۆشن 

لەئێستاشدا ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی دۆلار هەڵکشانی بەخۆوە دیوە 

ئەم کەلوپەلانەی بەدۆلار دەکڕدرێن و بەدینار دەفرۆشێتەوە بەقەبارەی دۆلارگران بونەکە دەشێ گران بوبێت هەرفرۆشیارێک لەم قەبارە زیاتری گران بکات شوێنەکەی دادەخرێت پێویستیش ناکات کەس کەل وپەلی زیاتربکڕێت ئەم دۆخەش کاتیەو تێدەپەڕێت و شمەک و خۆراکیش ئێجگارزۆرە چاوەڕوان دەکرێت هەرزانتربێت دڵنیابن لەگران بون چونکە هەموکاڵایەک بەدۆلارنیە وبازاڕ توشی هەڵاوسانی ئابوری نابێت لەم پەیجەنشی دەنوسرێت خۆراک گران بوە یان فڵان کۆگا خواردن خەزن دەکات لیژنەکان ئاگاداربکەنەوە نەک هەواڵاکە لەئێوەشەوە بەناڕاست بگاتە بازاڕەکان بۆ ئەوەی هەمولایەک هاوکاربن بۆلەناوبردنی خەونی ئەم کەمینە چاوچنۆکانە وتێ پەڕاندنی ئە دۆخە کاتیە 

بۆپەیوەندیکردن 

٠٧٧٣٦٩٨٤٧٦٧

٠٧٥٠١٥٣٠٥٩٧

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©