کاسبکارێکی کورد لەلایەن پاسدارانی ئێرانەوە کوژرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کاسبکارێکی کورد لەلایەن پاسدارانی ئێرانەوە کوژرا

کاسبکارێکی کورد لەلایەن پاسدارانی ئێرانەوە کوژرا

پرس میدیا
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردەوە کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری بانەی  لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.

رێکخراوەکە بڵاویکردووەتەوە ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری پارێزگای سیستان و بەلووچستان، دەستڕێژیان لە ئوتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردی خەڵکی بانە بە ناوی "بێهزاد محەمەدی" کردووە و شۆفیری ئوتۆمبێلەکەیان کوشتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ رێکخراوەکە، لە سنووری کافەچی شاری سەرباز  تەقە لەو کاسبکارە کراوە و بەهۆیەوە فیشەکیێک بەر سەری کەوتووە و دەستبەجێ کوژراوە.

هەنگاو ئەوەشی نووسیوە ڕۆژی هەینی ٢٧ی تشیرنی دووەمیش، کاسبکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی "سیامەک کەریمی" تەمەن ٣٠ ساڵ، لە جادەی فوومەن بەرەو سەبزەوار لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی، بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرابوو.


No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©