ئەمریکا ٣٠ی ئۆتۆمبێلی سەربازیی پێشکەش بە سوپای عێراق کرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەمریکا ٣٠ی ئۆتۆمبێلی سەربازیی پێشکەش بە سوپای عێراق کرد

ئەمریکا ٣٠ی ئۆتۆمبێلی سەربازیی پێشکەش بە سوپای عێراق کرد

پرس میدیا
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پابەندە بە یارمەتیدانی سوپای عێراق لە پاراستنی ئاسایشی بەغدا.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پابەندە بە یارمەتیدانی سوپای عێراق لە پاراستنی ئاسایشی بەغدا و بۆ ئەو مەبەستەیش رۆژی دووشەممەی رابردوو، ٣٠ ئۆتۆمبێلی سەربازیی پێشکەش بە سوپای عێراق کردووە.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە سوپای عێراق ئەو ئە ئۆتۆمبێلانە لە دەروییەکانیاندا بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا، بەکاردەھێنێت.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا باسی لەوەشکردووە، ئەو یارمەتییە بەشێکە لەو پلانە گەورەییەی کە نووسینگەی ھاوکاریی ئەمنی سەربە سوپای ئەمریکا بۆ پاڵپشتیکردن لە فیرقەی کۆماندۆ بۆ پاراستنی ناوەندی شاری بەغدا دایناوە و جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە پێکەوە کاردەکەن لە پێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاسایش بۆ گەلی عێراق.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©