پرس میدیا
وابڕیارە کە ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی بودجەی ساڵی ئایندەوە لەگەڵ حیزبە سیاسیەکانی غێراق کۆببێتەوە.
مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عیراق، کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی حزبەکاندا بۆ ئەوەیە تا لە کاتی ناردنی بودجەی فیدراڵی عێراقدا بۆ پەرلەمان بە زووترین کات پەسەندبکرێت و نەکەوێتە دوای سەری ساڵی نوێوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا، شاندێکی حکومەتی هەرێم لە بەغدا بوون و لەوێ لەگەڵ حکومەتی عێراقدا گفتوگۆیان لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێم و بودجەی ٢٠٢١ کردووە.
دوێنێ لە پاش گەڕانەوەی شاندەکە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵیاندا کۆبووەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، کە هێشتا چاوەڕێی ناردنی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی بەغدان، بۆ تەواوکاری موچەی مانگی ئۆکتۆبەری رابردوو.
No comments:
Post a comment