پرس میدیا
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، ئەو نوسراوەی بەناوی دژەتیرۆری عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە ساختەیە وهیچ ده‌ستگیركراوێكی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قیان راده‌ستی ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی نه‌كردووه.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند رێوشوێنی پێویستیان گرتوه‌ته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی توندترین سزای ئه‌و كه‌سانه بدرێت كه نوسراوی ساخته‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه.
لهبهیاننامهکەدا هاتووە، نوسراوێكی ساخته له به‌شێك له ماڵپه‌ڕ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی یه‌كێك له تۆمه‌تباران به حه‌شدی شه‌عبی، به‌ڵام بۆ هه‌مولایه‌ك ئاشكرایده‌كه‌ن، هیچ ده‌ستگیركراوێكی عه‌سائیبی ئه‌هل حه‌قیان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی نه‌كردوه.
ئەمە لە کاتێکدایە به‌شێك له‌میدیاكانی عێراق نوسراوێكیان بڵاوكرده‌وه گوایه له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵییه‌وه ده‌رچوه و یه‌كێك له‌ده‌ستگیركراوه‌كانی عه‌سائیبی ئه‌هل حه‌ق راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كراوه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق