پرس میدیا
دوای ئەوەی شاندی دانوستانکاری ھەرێم سەردانی بەغدادیان کرد بۆچارەکردنی کێشەکانی نێوانیان بڕیارە رۆژی دووشەممەى داهاتوو شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەسەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بێنە پەرلەمانی کوردستان و دواین ئەنجامی گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ پەرلەمانی کوردستان روون بکەنەوە.
سامان ئەحمەد به‌كر بەڕه‌ێوبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، لەلێدوانێکی تایبەت بەماڵپەری فه‌رمیی پەرلەمان، رایگەیاند: "هەریەک لەوەزیری دارایی و كاروبارى ئابووری، وه‌زیرى پلاندانان و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، یاوەریی جێگری سەرۆکی حکومەت دەکەن لەهاتنیان بۆ پەرلەمانی کوردستان".
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمان گووتیشی: "بڕیارە شاندی دانوستانکار لەکاتژمێر 11ى پێشنیوەڕۆى رۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتى 2020/12/28، لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەکانی (دارایی و كاروبارى ئابووری، كاروبارى یاسایی، وزه‌و سامانە سروشتییەکان) کۆببنەوەو روونکردنەوە لەبارەی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا بخەنەڕوو و دواین ئەنجامی رێککەوتنی هەولێرو بەغدا بخەنە بەردەم پەرلەمان و وردەکارییەکانی گفتوگۆکان بۆ پەرلەمان ڕوون بكه‌نه‌وه".
شایه‌نی باسه سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌وه‌ڵامی نوسراوی ژماره 2906ى په‌رله‌مانی كوردستان كه له‌ڕێكه‌وتى 2020/12/16 ئاراسته‌ی حكومه‌تى كردووه‌و تیایدا داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانه‌كانی نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ند كردووه، به‌نوسراوی ژماره 9019 كه له‌ڕێكه‌وتى 2020/12/23 ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانى كردووه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه‌ڕۆژى دووشه‌ممه رێكه‌وتى 2020/12/28، شاندى دانوستانكار له‌په‌رله‌مان ئاماده ده‌بن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق