پرس میدیا
ئەندامێکی کوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی ناوەند گەڕاونەتەوە خاڵی سفر و نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک.
د.جه‌مال كۆچه‌ر، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، دانوستانی نێوان شاندی باڵای هه‌رێم و به‌رپرسانی عێراق گه‌یشتوه‌ته بنبه‌ست و راگیراوه، هه‌ریه‌كه‌یان داكۆكی له‌سه‌ر بۆچوون و داخوازییه جیاوازه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن.
جەمال کۆچەر لەبارەی ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد وتی، هەرێم ئامادەیە نرخی ڕۆژانەی نەوت ڕادەست بكات نەك خودی نەوتەكەو عێراقیش داكۆكی لەسەر خودی نەوتەكە دەكات نەك بەهاكەی.
هەروەها ئاماژەی بەورکرد دانوستانه‌كان دوو جۆرن، یه‌كێكیان بۆ به‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستانه له‌یاسای كورتهێنانی دارایی، ئه‌ویش به‌غدا داوای ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ی داهاتی خاڵه گومرگیه‌كان ده‌كات، به‌ڵام هه‌رێم ره‌تیده‌كاته‌وه نه‌وته‌كه‌ی راده‌ستبكات، به‌ڵكو ئاماده‌یی بۆ پێدانی به‌های ئه‌و ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وته ده‌ربڕیوه.
دانوستانی دووه‌می نێوان شاندی هه‌رێم و به‌رپرسانی به‌غدا په‌یوه‌سته به پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ٢٠٢١، ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه به‌غدا ئاماده‌یی ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ربڕیوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا داوای ٢٦٥ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌كات و ده‌یه‌وێت نه‌وته‌كه وه‌ربگرێت و خۆی بیفرۆشێت، چونكه به‌غدا ١٥ دۆلار زیاتر له نرخی هه‌رێم نه‌وته‌كه ده‌فرۆشێت.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه داهاتی فرۆشتنی ٤٦٥ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات، به‌ڵام به‌غدا سوره له‌سه‌ر وه‌رگرتنی نه‌وته‌كه و ناردنی لیژنه‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی لەسەدا ٥٠ی داهاتی خاڵه گومرگیه‌كان وه‌ربگرێت و چاودێری جموجۆڵه‌كانی گومرگ بكات، له‌به‌رئه‌وه هه‌ردولا گه‌ڕاونه‌ته‌وه خاڵی سفر و نه‌گه‌یشتون به‌رێكه‌وتن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق