یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ئامادەکاریی بۆ كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی نێوان ئەو دوو لایەنە لەگەڵ پارتی کۆدەبنەوە.
کۆبوونەوەکە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
شاندی یەكێتی بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی- هاوسەرۆكی ئەو حزبە سەرۆکایەتی دەکات، بەپێی زانیارییەکان لە كۆبوونەوەکەدا تاوتوێی كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی هەرسێ لایەنی ( یەكێتی- پارتی و گۆڕان ) و پرسی لامەرکەزییەتی پارێزگاکان دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ یەكشەممە شاندێكی باڵای پارتی سەردانی شاری سلێمانی كردو بەجیا لەگەڵ یەكێتی و گۆڕاندا كۆبوەوە.
No comments:
Post a Comment