سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەستبردن بۆ مووچەی فەرمانبەران هێڵی سوورە و دەبێت حکومەت بەدوای سەرچاوەی ئابووری بەهێز بگەرێت بۆ دابینکردنی مووچە و بەرزکردنەوەی ئابووری وڵات.
محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەلایەتی تویتەر لە تویتێکدا رایگەیاند، "دەبێت عێراق چیتر بەدوای داهاتی نانەوتیدا بگەڕێت و سەرچاوەیەکی ئابووری بەهێز بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران دابین بکات و ئابووریی وڵات بەرزبکاتەوە، هەروەها دەبێت هەلی کار برەخسێنێت، نەک دەست ببات بۆ مووچەی فەرمانبەران، دەستبردن بۆ مووچەی فەرمانبەران هێڵی سوورە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت مووچەی پلەباڵاکان کەمبکرێتەوە و مووچە بندیوارەکان ببردرێت و مووچەی ئاسایی بدرێت بە فەرمانبەرانی راستەقینە، لەژێر دروشمی چاکسازی ئابووری هەمیشە مووچەی فەرمانبەران کراوەتە ئامانج".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق