پرس میدیا
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ وەزارەتی ناوخۆی عێراق پلانی وەزارەتەکەی بۆ شەوی سەری ساڵ ڕاگەیاند جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە بڕیارەکانی لیژنەی تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی بۆ شەوی سەری ساڵ جێبەجێ دەکەن.
لەمبارەیەوە لیوا خالید مەحننا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ لە میانی ئەو پلانە ئەمنییەی کە تایبەت بە شەوی سەری ساڵ دایناوە، بڕیارەکانی لیژنەی تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی بۆ شەوی سەری ساڵ جێبەجێ دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرینەبەر کە رێنماییە تەندروستییەکانی شەوی سەری ساڵ پێشێل دەکەن.
No comments:
Post a Comment