پرس میدیا
په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندیی هه‌ولێر داوای لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان کردووە سەردانی هۆبەى ژمێریارىی بکەن بۆ وەرگرتنی چه‌كی مووچه‌ی مانگی 10ی ساڵی 2020 کە بڕیار بوو سبەی پێنجشەممە دابەش بکریت.
په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر لە راگەیەندراوێکدا داوایەکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنوورەکەی کردووە و دەڵێت:" کاتژمێر 12:00 ئەمڕۆ چوارشەممە،سەردانى هۆبەى ( ژمێریارى ) بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى (چه‌كی) مووچه‌ی مانگی (10) ی 2020".
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە سبەینێ پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.
No comments:
Post a comment