پرس میدیا
درەنگانێکی ئەمشەو شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەمەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق، بەرەو بەغدا بە رێکەوت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پرس میدیای ڕاگەیاند شاندەکە لەسەر داوای مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت سەردانی بەغدا دەکەن و بڕیارە دەربارەی ڕەوانەکردنی بەشە بودجەی هەرێم گفتوگۆ بکەن.
بڕیارە شاندەی هەرێم، لەگەڵ عەلی عەللاوی وەزیری دارایی عێراق ببینن و دیار نییە لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە.
شاندەکە بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری و ئەندامێتی خالید شوانی وەزیری پەیوەندیەکان لەگەڵ بەغداو د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئێستا حکوومەتی هەرێم دوای ٥٠ رۆژ دەستی کردووە بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و دوو ڕۆژ جارێک مووچەی وەزارەتێک دابەش دەکات.
No comments:
Post a comment