وڵاتێکی دیکەی عەرەبی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وڵاتێکی دیکەی عەرەبی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە

وڵاتێکی دیکەی عەرەبی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە


پرس میدیا
مەغریب هاوشێوەی ئیمارات و بەحرێن، بڕیاریدا پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاتەوەو رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ واژوو بكات.

میدیاكانی مەغریب بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ، شا محەمەدی شەشەم پادشای ئەو وڵاتە لە پەویەندییەكی تەلەفونیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل و واژووكردنی رێككەوتنی ئاشتی.

بەپێی راگەیەندراوێكی دیوانی شاهانەی مەغریب، شا محەمەدی شەشەم بە سەرۆكی ئەمریكای راگەیاندووە، وڵاتەكەی ئامادەیە لە نزیكترین كاتدا پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل دەستپێبكات و رێگە بە ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەكانیش لەنێوان هەردوو وڵات بدات.

هەر لەو باریەوە، دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا نوسیویەتی: ئەمڕۆ دەستكەوتێكی دیكەی مێژوویی بەدیهات، ئەویش بڕیاری هەردوو وڵاتی مەغریب و ئیسرائیلە بە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانیان.

ترەمپ ئەو هەنگاوەی بە دەستكەوتێكی گرنگ بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسفكرد، كە لەبەرژەوەندی سەرجەم وڵاتانی ناوچەكەیە.

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©