تورکیا چۆن پێنج ملیار دۆلارەکە دەداتە عێراق؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

تورکیا چۆن پێنج ملیار دۆلارەکە دەداتە عێراق؟

تورکیا چۆن پێنج ملیار دۆلارەکە دەداتە عێراق؟



پرس میدیا - دڵشاد مەجید
کازمی بۆ پڕکردنەوەی کورتھێنان لەبوودجەی ساڵی ٢٠٢١، ھەوڵدەدا سەردانی ئەو ووڵاتانە بکات کە لە کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە کوێت بەڵێنی یارمەتیدانی عێراقیان دابوو.
سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ تورکیا لەو چوارچیوە بوو.. کە تورکیا ئەو ٥ ملیارە بخاتە ناو بەرنامەی بوودجەی وەبەرھێنان..
بەرای من لەم ماوەیە کازمی سەردانی بەشێک لەو ووڵاتانە دەکات، کە لەکۆنگرەی کوێت پارەیان بۆ ئاوادانکردنەوەی عێراق بەخشی بوو ..
تورکیا ئامادەیە ئەو ٥ ملیار دۆلارە لەبوارەکانی ژێرخانی ئابووری عێراق لەشێوازی بەرھەمھێنان بەگەربخات، بەڵام بەمەرجێک ئەو پرۆژانە لەلایەن کۆمپانیاکانی تورکیاوە جێ بەجێ بکرێن و تورکیا خۆی پرۆژەکان سەرپەرشتی بکات.. پرۆژەکانیش بەم شێوەیەن..

دروستکردنی فرۆکەخانەی موسڵ. چەندین پرۆژەی تری بەرھەمھێنان لەموسڵ.
دروستکردنی ھێڵی شەمەندەفەری بەغداد، ئەم ھێڵە عێراق بەتورکیا ببەستێتەوە.
دروستکردنی ڕێگای دەروازە نوێیەکەی نێوان تورکیا و عێراق ( ئۆڤاکۆی- فاو).

لێرە لەھەمووی گرنگتر تورکیا بۆچۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەی ئاو پرۆژەیەکی خستۆتە بەردەم عێراق ..
تورکیا ئامادەیی دەڕبڕیوە کە ئاوی پۆیست بۆ عێراق دابین بکات، بەڵام ئەم (ئاودانەی )بەعێراق مەرجدار کردووە..
تورکیا دەڵێت من ئاوتان نادەمێ کە بەبێ ئەوەی سوودی لێببین بچێتە ناو دەریا.. 
دەبێت عێراق تۆرێکی ئاودێری بۆ سوود وەرگرتن لەو ئاوە بۆ کشتوکاڵ و ئاو خوادنەوە بنیات بنێت. کە بە شێوازی زانستنی لە ڕێگای دڵۆپەو ئامێری رشاندن( تقطیر و مرشات) ئەو ئاوە بەکار بھێنێ. 

بۆ مەبەستەش تورکیاش ئامادەیی خۆی نیشانداوە لەو ٥ ملیار دۆلارە، ئەو کەرەستانەو ئامێرانەو پرۆژەکانی ئاودێری بۆ عێراق دابین بکات و جێ بەجێی بکات.. 

جا ئەگەر بەووردی سەیری بودجەی پێشنیارکراوی ٢٠٢١ ی حکومەتەکەی کازمی بکەین، بەشێک لەم پرۆژانە بە روونی ڕەنگی داوەتەوە لەناو پرۆژە یاساکە.

بۆ بەرچاوڕوونی سەبارەت بەو منحەیەی تورکیا، پێمان باشە، سەرگوزشتەی ئەو منحەیەی تورکیا لەشێوەی بەرھەمھێنان لە عێراق بخەینەڕوو ، کەبۆچی ئەو ٥ ملیارەی تورکیا لەشێوەی قەرزی بەسوو گۆڕدرا بۆ منحە، وەرگرتنەوەی قەرزی ئەو منحەیەش لەڕێگای قازانچی پرۆژەکانی وەبەرھێنان بێ..!!

تورکیا لە کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە کوێت.. لەکۆی ٣٠ ملیار دۆلاری ووڵاتان کە بۆ عێراق کۆکرایەوە .. تورکیا ٥ ملیار دۆلاری بەشێوەی قەرز و وەبەرھێنان بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق تەرخانکرد.

بەڵام لەسەردەمی حەیدەر عەبادی بەھۆی نەھاتنە ژێر باری ھەرێم بە ڕاستکردنەوەی نەوت بەبەغدا، سەرۆک وەزیران حەیدەر عەبادی سكاڵایەکی دژی تورکیاو ھەرێم بۆ بەقاچاغ فرۆشتنی نەوتی ھەرێم لە دادگای (ئای سی سی )فەرەنسا بەرزکردەوە.. ئەوەبوو تورکیا لە وەعدی پێنج ملیارەکەی پەشیمان دەبێتەوە.

بەڵام لەسەردەمی عادل عبدالمھدی ، تورکیا داوای لە عێراق کرد، ئەگەر ئەو سکاڵایە بۆ ماوەی ( ٥ تا ١٠)ساڵ ڕابگرن.. ئەوا تورکیا ئەو ٥ ملیار دۆلارە بەشێوەی منحە ( واتە قەرزی بێ سوو - فائیدە) دەدات بەعێراق، قەرزەکەشی لەھاوبەش بوونی لەو پرۆژانە وەربگرێتەوە .. وە ھەروەھا لەمەسەلەی( ئاویش )ھاوکاری عێراق دەکات..!!

ئەوەبوو عادل عبدالمھدی سکاڵایەکەی عێراقی لەسەر تورکیا ڕاگرت..
جا ئەم کۆبوونەوانەی عێراق و تورکیا، بۆ سەرگرتنی ئەم پرۆژە و پلانە ستراتیجیانەیە.. بەڵام سەرگرتن و سەرنەگرتنی ئەم جۆرە ڕێککەوتنانە، تاڕادەیەکی زۆر پەیوەستە بەھاوکاری و ھەماھەنگی ئەمنی و ئاسایشی نێوان ھەردوو ووڵات.. 

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©