پرس میدیا
ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی پرسی مووچە و پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2021 فیدراڵی عێراق کۆدەبێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٠، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ تاووتوێ كردنی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردووەتەوە و کە بریتین لە پرسی مووچە و پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢١ی فیدراڵی عێراق و پرۆژەی دیراسەكردن و رێكخستننەوەی رسومات كە لە بەرانبەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری وەردەگیرێت.
هەروەها، لە کۆبوونەوەکەدا دامەزراندن و تۆماركردنی كۆمپانیای نوێ لە بوارەكانی تەندروستی و دەرمان و پێداویستیی پزیشكی و پرۆژەی تایبەت بە (دەرماڵە لەبڕی پەككەوتەیی) لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكام و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان – عێراق گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
No comments:
Post a Comment