پرس میدیا
نووسینگەی رۆژنامەوانی فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی روونكردنەوەیەكی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "سەرتاپای ئەم قسانە رەت دەكەینەوە كە دوورن لە راستی و هیچ بنەمایەكیان نییە".
پێشتر سایتی میللەت نزیک لە یەکێتی بڵاویکردبوویەوە کە فازلی میرانی له كۆبوونهوهیهكی داخراو له مهكتهبی سیاسی رایگهیاندووه، كابینهكهی مهسرور بارزانی خراپترین كابینهی حكوومهتی كوردی بووه.
دەقی ڕوونکردنەوەکە
سایتی میللەت كە دەزانین لەلایەن چ كەسانێكەوە پاڵپشتی لێ دەكرێت، هەواڵێكیان لەسەر زاری بەڕێز فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی بڵاوكردۆتەوە گوایە له كۆبوونهوهیهكی داخراو له مهكتهبی سیاسی رایگهیاندووه، كابینهكهی مهسرور بارزانی خراپترین كابینهی حكومهتی كوردی بووه.
وەك نووسینگەی سكرتێری مەكتەبی سیاسی سەرتاپای ئەم قسانە رەت دەكەینەوە كە دوورن لە راستی و هیچ بنەمایەكیان نییە. داواش لەو كەسانە دەكەین كە درۆ و چەواشەكاری بڵاو دەكەنەوە چیتر یاری بە عەقڵى خەڵكی كوردستان نەكەن و بۆ چەند لایك و كۆمێنتێكی زیادە ڕاستگۆیی خۆیان لەدەست نەدەن، ئەگەر هەیانبێ.
نووسینگەی رۆژنامەوانی فازل میرانی
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
2020/12/29
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق