ئەنجوومەنی فشار کە خۆیان وەک سەرپەرشتیاری خۆپیشاندانەکانی شارەکانی هەرێم ناساندووە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند چیدی بەردەوامی دان بەخراپی ئیدارەدان و زوڵم و ستەم و پێشێل کردنی مافەکانمان قبوڵکراو نیە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
ڕاگەیەیەندراوێک لە ئەنجومەنی فشارەوە
هاونیشتمانیانی کوردستان گەنجانی خەباتگێر
دوای زیاتر لەچارەکەسەدەیەک لەحوکڕانی ناتەندروست پڕگەندەڵی کوردی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەهۆی خۆپەرستی و حوکمی بنەماڵەیی قەیران لەدوای قەیران زیاد دەکرێت بۆ خەڵکە بەش مەینەتەکەی کوردستان ، جێگەی شەرمە لاوو پیر لەسەر داواکردنی مافەکانیان زیندای دەکرێن و ئەشکەنجە دەدرێن وە لەسەرشەقامەکان بەگولەی خۆماڵی! شەهید دەکرێن بۆیە چیدی بەردەوامی دان بەخراپی ئیدارەدان و زوڵم و ستەم و پێشێل کردنی مافەکانمان قبوڵکراو نیە و داوادەکەین
یەکەم
دەست بەجێ سەرجەم گیراوەکانی خۆپیشاندانەکان ئازاد بکرێن و چیدی بەتۆمەتی خۆپیشاندان هیچ ئازادی خوازێک دەستگیر نەکرێت
دووەم
شەهید کردنی مافخوراوانی گەلەستەم دیدەکەمان مەحکوم دەکەین و داواکارین بکوژانی شەهیدانی ئازادی وماف و شکۆ
بەسزای یاسایی بگەیەنرێن ماف بۆ خانەوادەی شەهیدەکان بگەڕێنرێتەوە ئەمە دوادڵۆپی خوێنی کورد بێت بەدەستی کورد بڕێژرێت .
سێیەم
فشار و ناڕەزایەتیەکان بەردەوامیان دەبێت تا ئەوکاتەی گەل مافەکانی بەدەست دێنێت و مافیا و تاڵانچی وگەندەڵەکانی ووڵات بەسزای یاسایی خۆیان دەگەن و یاسا سەروەر دەبیت و شکۆی مرۆڤ پارێزراو دەبێت
چوارەم
داوا لەهەموو چین و توێژە جیاوازەکان دەکەین هاوکاربن پێکەوە دەست لەناودەست ئەم خەباتە مەدەنیە پیرۆزە بەردەوامی پێ بدەین تاسەرکەوتن وە بەدوری خەین لەدەستی چەپەڵی تێکدەرانەی تێکدەران بەرژەوەندی خواز .
لەکۆتایدا داوا لەگەنجە خوێن گەرمەکانی نیشتمان دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و وریایانە تر هەنگاوبنێن ئاگادربن دەسەڵات پەلکێشی ناو توندوتیژیان نەکات تا بیانووی سەرکوتکردنی هەبێت داوا لەهەموو هێزە ئەمنیەکان دەکەین کە پارێزەری مافەکانی خەڵک بن و جارێکی تر لوولەی تفەنگەکانتان بەڕوی هاوڵاتی یە مافخوراوەکاندا بەرز نەکەنەوە .
دروود بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی ئازادی و ماف وشکۆ شیفا بۆ بریندارەکان،
نەفرەت لە یەکترکوژی و گەندەڵی و تاڵانچێتی
ئەنجومەنی فشار 12/12/2020
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق