پرس میدیا
میدیاکانی یەکێتی بڵاویانکردەوە تەواوی خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکانی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی دوای پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی ئازادکراون.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، لە خۆپیشاندانەکانی شاری سلێمانی زیاتر لە ٢٠ خۆپیشاندەر و رێکخەری خۆپیشاندانەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
هەر ئێوارەی ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی لە پەیامێکدا پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران نیشاندا و داوای لە هێزە ئەمنییەکان کرد ئارامی خۆپیشاندانەکان بپارێزن.
میدیاکانی یەکێتی بڵاویانکردووەتەوە، لەسەر داوای لاهور شێخ جەنگی و بە بڕیاری لیوا چەتۆ ساڵح بریکاری وەزیری ناوخۆ خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان ئازاد کراون.
No comments:
Post a comment