لە نێوانی هەوڵیر و بەغد! - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لە نێوانی هەوڵیر و بەغد!

لە نێوانی هەوڵیر و بەغد!



پرس میدیا - ئارێز عەبدوڵلا
بۆ یەکەمجارە شاندێکی حکومەتی هەرێم بەرگەی پتر لە یەک هەفتە مانەوە لە بەغدا بگرێ، ئەو مانەوەیەش بەڵگەی چوونە پێشێ هەرێمە بۆ چارەسەری کێشەکان، کە یەکەمینییان کێشەی مووچەیە. 

لە پازدە ساڵی رابردوودا نەك هەر دوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێم زۆر لە خەمی چارەسەری کێشە هەڵواسراوەکان نەبوونە، بەڵکو هەردوو لایان لە دوای دەرفەتێکی لەبار بۆ خۆیان دەگەڕان!

لایەنە سیاسیەکانی عێراق بێگومان نەك هەر نەیان ویستوە مافە دەستورییەکانی هەرێم جێبەجێ بکرێن، بەڵکو مرخێشی خۆیان لەو مافانەش خۆش کردوە کە وەدەستهاتوون. واتە بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕان و دەگەڕێن تا هەندێک لەو ماف و دەسەڵاتانەی ئێستای هەرێمیش کەمتر بکەنەوە. 

هەرچی حکومەتی هەرێمە خوێندنەوەیەکی راستی بۆ دەوڵەتی عێراق نەبوو، چونکە پێی وابوو بە هۆکاری ئەو بارودۆخە ناهەموارەی پێیدا تێدەپەڕێ ئەنجامەکەی نەک هەر جێبەجێ کردنی دەستور دەبێ، بگرە سەربەخۆیشیی بەدوادادێ.

لە ئەنجامی ئەو دوو ئاراستە سیاسیە دژ بەیەکە لەلایەک کێشەکان کەلەکە و ئاڵۆزتر بوون و لە لایەکی دیکەش بێ متمانەیی و تەنانەت گرژکردنەوەی شەقامی عێراقیش لە بەرامبەر هەرێمی کوردستانی بەدوا داهات.

ئەو هاندان و گرژبونەوەی شەقامی عێراقی ئێستا ئاستنگێکی گەورەی بەردەم حکومەتی فیدراڵییە، چونکە لایەنە سیاسیە عێراقیەکان گرەوێکی هەڵبژاردن لەسەر هەڵوێستەکانیانە بەرامبەر بە حکومەتی هەرێم دەکەن!

رۆژانە قسە و باسی جۆراوجۆر دەبیسین، هەندێ کەس و لایەن ئۆباڵی هەموو قەیران و کێشەکان ئەخەنە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵی، هەندێکی تریش بەپێچەوانەوە ئەیخەنە ئەستۆی حکومەتی هەرێم. لە کاتێکدا هەردوو لایەن لەو بوارەدا بەپێی راددەی بەرپرسیاریێتی ئۆباڵەکەیان لە ئەستۆیە، بەڵام ئێستا حکومەتی هەرێم بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی تێی کەوتووە بە پەرۆشییەکی زۆرەوە هەوڵی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەدا، کەچی لایەنە سیاسیەکانی عێراق ئەو قەیرانە بەدەرفەت دەزانن، بۆیە خۆیان خستۆتە سەرپشت و ئامادەی هیچ جۆرە سازشێک نین. 

ئەو جۆرە سیاسەتکردن و ئەو شێوازە بەڕێوەبردنەی وڵات ئەگەر بۆ تێکشکاندنی ئیرادەکانی یەکتری، خۆسەپاندن و سەپاندنە سەریەکتری کەلکێکی هەبێ ئەوا بۆ دوارۆژی عێراق بەگشتی بە زیان و ماییە پوچی دەشکێتەوە.

گفتوگۆکانی ئێستای حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی بەغدا قوڕس و گرانن، بەتایبەت کە حکومەتی فیدراڵی لە بەرامبەر لایەنە سیاسیەکان هیچ دەسەڵاتێکی نییە، بۆیە شاندی حکومەتی هەرێم ناچارە لەگەڵ یەک بەیەکی لایەنە ناکۆکانی عێراق کۆببێتەوە و رێک بکەوێت، ئەوەش کارێکی وزە پڕوکێنەرە.

ئێستا باری حکومەتی هەرێم لارە، لایەنە سیاسیە عێراقیەکانیش نایانەوێ ئەو دەرفەتە لە دەست خۆیان بدەن، کەواتە رێککەوتنێکی بەدڵی حکومەتی هەرێم ئەگەر نەڵێین مەحاڵە، ئەستەمە. باشە چار چییە؟ 

وەڵامەکەی لەم دوخاڵەی خوارەوە کورت دەکەمەوە:
١- سوربوون و بەردەوام بوونی حکومەتی هەرێم لەسەر دیاڵۆگ و هەوڵدان بۆ چەرەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی پێویستە.
٢- ئەگەر حکومەتی هەرێم بەگشتی و هەرسێ لایەنی بەشداربووی حکومەت بەتایبەت هەنگاوی پێویست بنێن، چاکسازی لە جومگە سەرەکیەکان بکەن، کۆی داهاتەکان بگەڕێننەوە گەنجینەی حکومەت و خەرجیەکان بخەنە بەرچاو، لەلایەک بەشێکی گرنگی قەیرانە داراییەکە چارسەر دەکرێ، لە لایەکی دیکەش متمانەی نێوان هاووڵاتیان و دەسەڵات دروست دەبێتەوە. کاتێکیش ئەو متمانەیە دروست بووەوە و دامەزراوە نیشتیمانیەکان هەنگاوی دروستیان نا، ئەوا بەرەی ناوەخۆیی بەهێز دەبێتەوە و نەیار و نا حەزانی مافەکانی گەلی کوردستان و عێراقێکی دێموکراسی و فیدراڵیش ناتوانن هەرێم ملکەچ بکەن.

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©