وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەو نووسراوەی بەغدای داوەتەوە کە دەربارەی یاسای قەرز و رەزامەندی بە پابەندبوون بە یاساکە ئاڕاستەی کراوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێم کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی لەگەڵ خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجامدا.
وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، وەک چۆن هەرێمی کوردستان ئامادەیە پابەندی یاساکە بێت، ئەوانیش پابەندی جێبەجێکردنی ناردنی شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان بن.
هەروەها وتیشی "وەزارەتی دارایی عێراق دوێنێ دووشەممە نامەیەکی تایبەتی بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ناردووە. ئێمە رایدەگەیێنین، ئامادەییمان دەربڕیوە بۆ پابەندبوون بە یاسای قەرز".
دەربارەی دەرەنجامی گفتۆی شاندی تەکنیکی هەرێم لەگەڵ بەغدا، د. ئومێد سەباح، لە کۆنگرەدا وتی لەبارەی بودجەی ٢٠٢١ ی عێراق گەیشتووینەتە لێکتێگەیشتنێکی زۆر باش.
هەر لە کۆنگرەکەدا خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا رایگەیاند "تێبینیی زۆرمان لەسەر یاسای قەرز هەیە"، پابەندبووین بە جێبەجێکردنی یاسای قەرز و "لارییمان نییە".
هاوکات خالید شوانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک نوسراوی وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراقی بڵاوکردووەتەوە.
No comments:
Post a Comment