بەرامبەر بە دامەزراندنی چەکدارەکانیان؛ یەبەشە لە شنگال کشایەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بەرامبەر بە دامەزراندنی چەکدارەکانیان؛ یەبەشە لە شنگال کشایەوە

بەرامبەر بە دامەزراندنی چەکدارەکانیان؛ یەبەشە لە شنگال کشایەوە




 پرس میدیا

دوای ئەوەی هیزێکی زۆری سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی گەیشتە قەزای شنگال بۆ جێبەجێکردنی ڕیککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، یەبەشە لە ناوەندی قەزاکە کشایەوە و ئێستا لە دەوروبەری شنگال جێگیر بوون. 


بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی پرس میدیا دەستیکەوتوون، یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال کە دەوترێت نزیکن لە پەکەکەوە، لە ناوەندی قەزای شنگال کشاونەتەوە و لە دەوروبەری قەزاکە هێزەکانیان جێگیرکردووە. 


لیوا تەحسین خەفاجی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووتەروو کە ئێستا هێزە فیدراڵییەکان لە شنگال و دەوروبەری بڵاوەیان پێکراوە. 


ئاماژەی بەوەش کردووە "یەبەشە لە ناوەندی قەزاکە کشاوەتەوە و ئێستا بێجگە لە ئاڵای عێراق هیچ ئاڵایەکی دی لە شنگال بەدیناکرێت". 


سەبارەت بە کشانەوەی یەبەشە لە ناوەندی قەزای شنگال حەسۆ ئیبراهیم جێگری هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بە پرس میدیای ڕاگەیاند "یەبەشە لە سەرجەم ناوەندی شارەکان کشانەوە ئەویش بە رێکەوتن لە گەڵ سوپای عێراق، بەرامبەر بەو کشانەوەیە، هەزار چەکداری یەبەشە بە فەرمی خرانە سەر حەشدی شەعبی و لەمەودوا لەو دادەمەزرێن و مووچە و بودجە لە حکومەتی عێراقیی وەردەگرن". 


وتیشی، تەنها یەبەشە کشاوەتەوە و ئیستا ئاسایشی ئیزیدخا لە ناو شنگال ماوە و دەشمێنێتەوە و بارەگاکانیان ڕادەستی هیچ هێزێک ناکەن. 


ئاسایشی ئیزدیخاش نزیکە لە یەبەشەوە و باس لەوە دەکرێت کە ئەوانیش لەلایەن پەکەکەوە پشتیوانیی دەکرێن. 


پێشتر یەبەشە ڕایگەیاندبوو کە بە هیچ شێوەیەک لە شنگال ناکشێتەوە و خوێنیداوە لە پێناو ئەو قەزایەدا و ئامادە نییە بەجێی بهێڵێت. 


هەم هەنگاوەی هێزە عێراقییەکان بۆ بڵاوبوونەوەیان لە شنگال لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدایە بۆ "ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال". 


ڕۆژی ٩ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، حکومەتی فیدراڵیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنامەیەکی پەیوەست بە شنگالیان واژۆکرد. 


بەگوێرەی ڕێککەوتننامەکە، دەبێت هیزەکانی سەر بە پەکەکە لە شنگال بچنە دەرەوە، ئیدارەیەکی نوێی بۆ دابمەزرێت و هیزێکی نوێی دوو هەزار و ٥٠٠ کەسی دابمەزرێت و بەرپرسبێت لە پاراستنی شنگال.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©