دەزگای رێکخستنی بازاڕی وزەی تورکیا (EPDK)، بڕیاریدا بە گۆڕینی مۆڵەتی دابینکردن بۆ کۆمپانیای بازرگانی وزەی ئاکسا ئاکسەن بۆ هەناردەکردنی وزەی کارەبا تا ١٥٠ مێگاوات بۆ عێراق.
بەپێی ئەو بڕیارە، هەناردەکردنی کارەبا بۆ عێراق لە ٢٨ی کانوونی یەکەمەوە دەستپێدەکات و تا یەکی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بەردەوام دەبێت.
لە رێگەی هێڵی پەیوەندی نێوان تورکیا-عێراق کە سلۆپی و زاخۆیە و لەئێستادا هەیە و ١٥٤ کیلۆواتە هەناردەکردنی کارەبا بۆ عێراق جێبەجێ دەکرێت.
لە کاتێکدا توانای هەناردەکردن وەک ١٥٠ مێگاوات دیارییکراوە، دەزگای رێکخستنی بازاڕی وزەی تورکیا (EPDK) بڕیاریدا بە بەخشینی مۆڵەت بە کۆمپانیای بازرگانی وزەی ئاکسا ئاکسەن کە داواکاری پێشکەش کردووە بۆ هەناردەکردنی کارەبا بۆ عێراق و زانیاری و بەڵگەی پێویستیشی پێشکەش بە حکوومەتی هەردوو وڵات کردووە.
لەو چوارچێوەیەدا هەناردەکردنەکە لە ٢٨ی کانوونی یەکەم دەستپێدەکات و تا یەکی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بەردەوام دەبێت.
No comments:
Post a comment