پرس میدیا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بانكی ناوه‌ندی فیدڕاڵی بە میدیا عێراقییەکانی وتووە، به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی له ئه‌نجامی لێدوانی سیاسیی و چاودێرهكانه بووە نەک گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی بانکەکە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بانكی ناوه‌ندی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی ڕاگەیاند، له‌ئێستادا لە بانکی ناوەندی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠هەزار دینار دەفرۆشرێت و هیچ گۆڕانکارییەکی لەو نرخەدا نەکردووە.
سەرچاوەە وتوشیەتی، "بانكی ناوه‌ندی رێوشوێنی تایبه‌تی گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ جێگیركردنی به‌های دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی، له‌وانه‌ش خستنه‌ڕوی 250 ملیۆن دۆلار بۆ بازاڕه‌كان، له‌ئێستاشدا هیچ نیازێكیشیان نیه بۆ ئه‌وه‌ی كه دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی به‌رزبكه‌نه‌وه، هه‌فته‌ی داهاتوش نرخه‌كه جێگیری زیاتر به‌خۆوه ده‌بینێت".
ئەمە لە کاتێکدایە له چه‌ند رۆژی رابردودا به‌های ١٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی بەرزبوویەوە و گەیشتە ١٣٠ هەزار دینار.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق