پرس میدیا
خانەنشینکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە دەستی پێکردووە و بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێ، دوو مەرج ھەن بۆ خانەشینکردنی ھەر پێشمەرگەیەک، یان خزمەتی زۆری ھەبێت یانیش تەمەنی گەیشبێتە وادەی یاسایی.
لیوا بابەکر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە: "ئەو پێشمەرگانەی تەمەنیان گەیشتووتە خانەنشینی لەڕووی یاسایەوە خانەنشین دەکرێن، پڕۆسەکە ھەردوو یەکەی حەفتا و ھەشتای ھێزی پێشمەرگەش دەگرێتەوە، واتە ئەو پێشمەرگانەی سەربە ھەردوو یەکەن و تەمەنیان گەیشتووتە رێژەی یاسایی دەتوانن خۆیان خانەشین بکەن.
بەرپرسەکەی وەزارەتی پێشمەرگە وتووشیەتی: "ئەوانەی خزمەتیان لە ١٥ ھەتا ٢٠ ساڵە لەنێو ڕیزەکانی ھێزی پێشمەرگەدان و تەمەنیان نەگەیشتووتە ڕێژەی یاسایی ئەوانیش خانەنشین دەکرێن، بەڵام کەمێک لە مووچەکانیان کەمدەکرێتەوە.
لیوا بابەکر فەقێ ئەحمەد وتوویەتی دوو مەرجی سەرەکی ھەن بۆ پێشمەرگەیەک بۆ خانەشینکردن یان تەمەنی یاسایی یانیش خزمەتی ھەبێت، بەڵام ئەوانەی خزمەتیان ھەیە و تەمەنیان نەگەیشتووتە خانەنشینی ئەوە بەزۆری نیە دەتوانن ئارەزوومەندانە داواکاری بۆ خانەنشینکردن پێشکەش بکەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق