پرس میدیا
ئەمڕۆ سێشەممە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە شاری دهۆک، کرێکارێک لە کاتی کارکردندا لە نهۆمی هەشتەمی باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاندووە کرێکارەکە گەنجێکی تەمەن 33 ساڵانە و خەڵکی شاری ئامەدی باکووری کوردستانە بۆ کارکردن هاتووەتە باشوور.
پۆلیسی دهۆک ڕاشیگەیاندووە دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان تەرمەکەی ڕەوانەی باکووری کوردستان دەکرێتەوە.
No comments:
Post a Comment