جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای دانیشتنی بەپەلەی پەرلەمان دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای دانیشتنی بەپەلەی پەرلەمان دەکات

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای دانیشتنی بەپەلەی پەرلەمان دەکات


پرس میدیا
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای کرد کە دانیشتنێکی نائاسایی سازبکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی لێکەوتەکانی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی سەبارەت بە نرخی دینار.

نووسینگەی رایگەیاندنی  حەسەن کەعبی جێگیری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە حەسەن کەعبی داوایکردووە دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران، مەستەفا کازمی و وەزیری دارایی، عەلی عەللاوی و پارێزگاری بانکی ناوەندی، مستەفا غالب موخیف کیتاب ساز بکرێت.

بەپێی راگەیەنراوەکە حەسەن کەعبی ئاماژەی بەوەداوە کە گرنگە لە دانیشتنەکەدا، سەبارەت لێکەوتەکانی بەرزبوونەوەی لەناکاوی بەھای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە دیناری عێراقی گفتوگۆ بکرێت و بەڵێنی ئەوە بدرێت کە بەرزبوونەوەی بەھای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە دیناری عێراقی زیانی نابێت بۆ چینی ھەژار و ئەو کەسانەی کە داھاتیان سنووردارە.

وەزارەتی دارایی عێراق لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١دا، ھەزار و ٤٤٦ دیناری عێراقی بەرامبەربە یەک دۆلار دیارییکردووە دوای ئەوەی لە ساڵانی رابردوودا، ھەزار و ١٨٢ دینار بەرامبەربە یەک دۆلار دیارییکرابوو.

پێشتر وەزیری دارایی عێراق، عەلی عەللاوی رایگەیاندبوو لە بوودجەی گشتیی ٢٠٢١دا، نرخی فرۆشتنی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و ٤٥٠ دینار دیارییکراوە، چونکە نرخی پێشوو کە ھەزار و ١٨٢ دینار بەرامبەربە یەک دۆلاری ئەمریکی دیارییکرابوو، زیانی زۆری بە ئابووری عێراق گەیاندبوو.

حکوومەتی عێراق بڕیاری کەمکردنەوەی بەھای دیناری عێراقی بەرامبەربە دۆلاری ئەمریکی وەک پاساوێک بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە داراییە ھێناوەتەوە کە ئێستا عێراق بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بەرەوڕووی بووەتەوە.

ئەو بڕیارەی ناڕەزایەتیی ھاووڵاتییان و خاوەن فرۆشگاکانی لێکەوتووەتەوە، چونکە ئەو بڕیارەی حکوومەتی عێراق، نرخی کەلوپەلەکانی لە بازاڕەکاندا، بەرزکردووە.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©