پرس میدیا
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە دەسەڵاتی دادوەریی عێراق، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ چوار کەسایەتی سەربازیی و مەدەنی کەتائیبی حزبوڵڵا بەتۆمەتی تێوەگلاون لە ئاراستەکردنی مووشەک بۆسەر باڵەخانەکانی دیپلۆماتی و سەربازیی بیانی لە بەغدا دەرکردووە.
فەرمانی دەستگیرکردنەکەیش دوای ئەوە دێت، دوو رۆژ لەمەوبەر بەرپرسی ئەمنی کەتائیب حزبوڵڵا، عەلی عەسکەری لە تویتێکدا ھەڕەشەی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کردبوو لەوەی ئارامی و ئۆقرەیی ھێزەکانی بەرهەڵستی تاقی نەکاتەوە و رایگەیاندبوو کە نە ئیتڵاعاتی ئێران و نە (CIA)ی ئەمریکا و موزایەدەکارانی بەرژەوەندیی نیشتمان نایپارێزن".
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەداوە کە ئەبو عەلی عەسکەری وتەبێژی فەرماندەی لە ترسی دەستگیرکردنی، عێراقی جێھشتووە و چووەتە دەرەوە.
میدیاکان ھەروەھا بڵاویانکردووە کە دەسەڵاتی دادوەریی عێراق، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو فەرماندەی سەربازیی و کەسایەتییەکی مەدەنی کەتائیب حزبوڵڵا دەرکردووە کە پەیوەندییان بە ئەبو عەلی عەسکەری-یەوە ھەیە.
رۆژی ھەینی رابردوو، دوای ئەوەی فەرماندەیەکی عەسائیب ئەھل ئەلحەق سەربە حەشدی شەعبی بەناوی، حوسام ئەزیرجاوی لەگەڵ ژمارەیەک لە یاریدەدەرانی لە رۆژھەڵاتی بەغدا لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بەتۆمەتی تێوەگلان لە ئاراستەکردنی مووشەکی کاتیۆشا بۆسەر ناوچەی سەوز دەستگیرکران، رەوشی شاری بەغدا گرژ و ئاڵۆزبوو.
No comments:
Post a Comment