عومەری سەید عەلی لەگەڵ محەمەدی حاجی مەحمود کۆبویەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عومەری سەید عەلی لەگەڵ محەمەدی حاجی مەحمود کۆبویەوە

عومەری سەید عەلی لەگەڵ محەمەدی حاجی مەحمود کۆبویەوە


پرس میدیا 

ئەمڕۆ هەینی، ۲٠۲٠/۱۲/۲٥ محەمەد حاجی مەحمود لە دیدارێکی دۆستانەدا، بە گەرمی پێشوازی لە عومەر سەید عەلی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کرد لە گوندی گوڵەخانە.

لە دیدارەکەدا ڕەوشی سیاسی کوردستان و عێراق و دواین پێشهاتە سیاسیەکانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود تیشکى خسته‌ سه‌ر بارودۆخى ئێستاى هەرێم و عێراق و ناوچەکە و دۆخی ئابووری ئێستای هەرێم و قەیرانی دارایی و بژێوی هاوڵاتیان بە گرنگەوە قسەو باسیان لەسەر کرا، کێشەکانی بەغداد و مەسەلەی نەوت کە مەسەلەیەکی حەیاتی یە بۆ کورد، ئەمەو باسی لە وەزعی ئەمنی کوردستان و بودجە و موچەی خەڵکی کوردستان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ووڵاتانی ناوچەکە بە گرنگەوە باس کرا.

پاشان محەمەد حاجی مەحمود روونیکردەوە کە ئەوان لەگەڵ یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان لایەنەکاندان بۆ چارەسەری کێشەکان و تەئکیدی کردەوە پێویستە لەم دۆخە هەستیارەدا تەواوی لایەنەکان بەرژەوەندی باڵای گەلەکەمان بخەنە سەرووی بەرژەوەندی تایبەتی حزبی و تەئکیدی لە یەکڕیزی نێو ماڵی کوردی کردەوە.

لە بەرامبەردا بەڕێز عومەر سەید عەلی ڕوونی کردەوە کە ئەوان لەگەڵ یەکڕیزی و یەکگرتووی نێوان لایەنەکاندان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پاراستنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان، پاشان باسکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا تەوەرێکی دیکەی باسەکە بوو


.

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©