تەواوی گەنجە دەستگیرکراوەکانی قەسرێ ئازاد نەکراون - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

تەواوی گەنجە دەستگیرکراوەکانی قەسرێ ئازاد نەکراون

تەواوی گەنجە دەستگیرکراوەکانی قەسرێ ئازاد نەکراون



پرس میدیا
ئێوارەی ئەمڕۆ ئاسایشی پارتی گەنجە دەستگیرکراوەکانی قەسرێی ئازادکرد کە بەنیازی ئەنجامدانی خۆپیشاندان بوون بەڵام تا ئێستا دوانیان ئازاد نەکراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پرس میدیای ڕاگەیاند دوان لەو گەنجانەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەستگیرکران هێشتا ئازاد نەکراون بەڵام هەر ١٠ گەنجەکەی پێشتر کە نیازی ئەنجامدانی خۆپیشاندانیان هەبوو ئازاد کراون.

پێشتر کەسوکاری ئەو گەنجانە هەڕەشەی توندیان لە پارتی کردبوو ئەگەر بە زوویی گەنجەکانیان ئازاد نەکات وەک کێشەی کۆمەڵایەتی مامەڵە لەگەڵ ئەو کەیسە دەکەن و لەگەڵ بەرپرسی ئاسایشی پارتی قەسرێ کێشەکەیان یەکلا دەکەنەوە.

رۆژی هەشتی ئەم مانگە ژمارەیەک گەنج لە ناحیەی قسرێ گردبوونەوەیەکیان رێکخست و بۆ ماوەیەک رێگای سەرەکی ناحیەکەیان داخست دواتر لەلایەن هێزێکی ئاسایشی پارتییەوە تەواوی بەشداربووەکانی گردبوونەوەکە دەستگیرکران.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©