پرس میدیا
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بکرێت.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆبوویەوە، دوای کۆبوونەوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکی حکوومەت وادەی دابەشکردنی مووچەی ڕاگەیاند.
ئەمە لە کاتێکدایە خۆپیشاندانی فراوانی مووچە خۆران لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت و خۆپیشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکوومەت دەکەن
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
مەسرور بارزانی: لەم روژانەدا بەردەوام لە سەر هێڵ بووین لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرێز مستەفا کازمی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بەلێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بکەن. بەلام ئەگەر لە بەر هەر هۆیەک لە کاتی خۆیدا مووچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کورتهێنانە بە قەرز دابین دەکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەکەی بەغدا لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە، بۆیە لە بەیانییەوە دەست بە مووچە دابەشکردن دەکرێت.
No comments:
Post a Comment