وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ئابووریی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە بازاڕەکاندا بڵاوکراونەتەوە و جەختیش لەوە دەکاتەوە کە رێگە بە ھیچ کەسێک نادەن نرخی کاڵا و خۆراک بەرز بکاتەوە.
لەوبارەوە لیوا خالید مەحننا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان چاودێری نرخی کاڵا و خۆراک دەکات لە بازاڕەکاندا کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دیاریی دەکرێن".
لیوا خالید مەحننا ئاماژەی بەوەدا ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ئابووریی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە بازاڕەکاندا بڵاوکراونەتەوە چاودێری نرخی کاڵا و خۆراک دەکەن و وتی"وەزارەتی ناوخۆ رێگە بە ھیچ کەسێک نادات، نرخی کاڵا و خۆراک بەرز بکاتەوە".
پێشتر عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق، رایگەیاندبوو ھێزەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە سەرجەم پارێزگاکاندا راسپێردراون لەوەی یاسا بەسەر خاوەن ئەو فرۆشگایانە جێبەجێ بکەن کە دەیانەوێت رەوشەکە بقۆزنەوە و یاریی بە نرخی کاڵا و خۆراکەوە بکەن.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت کە لە میانی دوو رۆژی رابردوودا، وەزارەتی دارایی عێراق بەھای دیناری بەرامبەربە دۆلاری ئەمریکی دابەزاند.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق