یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان رایگەیاند کە پەسەندکردنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەلایەن پزیشکانەوە لە رووی ئاینییشەوە قبوڵکراو دەبێت.
سکرتێری گشتیی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان، عەلی قەرەداغی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە لەسەر پرسی پێکوتەی COVID-19، پێویستە متمانە بە پزیشکان بکرێت.
عەلی قەرەداغی رایگەیاندووە "ئەگەر جیھانی پزیشکی، بڕیار لەسەر ئەوە بدەن کە ئەو پێکوتەیە بۆ کۆمەڵێک خەڵک و کەسی دیاریکراو پێویستە، ئەوا لە رووی رێگری لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە و پاراستنی تەندروستی، لە رووی ئاینییەوەش قبوڵکراوە".
سکرتێری گشتیی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان، عەلی قەرەداغ راشیگەیاند کە فەتواکەیان پەیوەست دەبێ بە پەسەندکردنی پێکوتەکە لەلایەن کەسانی شارەزا و سەڵماندنی کاریگەر و سوودی ئەو ڤاکسینە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق