قوباد تاڵەبانی دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ حکوومەت و لایەنە عێراقییەکان ئاشکرا دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

قوباد تاڵەبانی دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ حکوومەت و لایەنە عێراقییەکان ئاشکرا دەکات

قوباد تاڵەبانی دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ حکوومەت و لایەنە عێراقییەکان ئاشکرا دەکات


پرس میدیا
سەرۆکی شاندی هەرێم بۆ بەغدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندەکە لەگەڵ حکوومەتی عێراق و لایەنە سیاسییەکان دەخاتە روو.

سه‌‌میر ھه‌‌ورامی وته‌‌بێژی فه‌رمی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیرانی هه‌رێم لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕوی ڕێڕه‌‌وی كۆبونه‌‌وه‌‌كانی حكوومه‌‌تی ھه‌‌رێم له‌‌گه‌‌ڵ حكومه‌‌ت و لایه‌‌نه‌‌ سیاسییه‌‌كانی عێراق  ئه‌مشه‌و قوباد تاڵه‌بانی سه‌‌رۆكی شاندی دانوستاندكاری هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌به‌غدا ئه‌نجامده‌دات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بڕیاره‌‌ كاتژمێر 9:30 خوله‌كی ئه‌‌مشه‌‌و قوباد تاڵه‌‌بانی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران، سه‌‌رۆكی وه‌‌فدی دانوستاندكار، كۆنگره‌‌یه‌‌كی رۆژنامه‌‌وانی له‌‌ به‌‌غدا ئه‌‌نجامبدات بۆ خستنه‌‌ روی ڕێڕه‌‌وی كۆبونه‌‌وه‌‌كانی حكومه‌‌تی ھه‌‌رێم له‌‌گه‌‌ڵ حكومه‌‌ت و لایه‌‌نه‌‌ سیاسییه‌‌كانی عێراق سه‌‌باره‌‌ت به‌‌یاسای پڕكردنه‌‌وه‌‌ی كورتھێنانی دارایی و پڕۆژه‌‌ یاسای بودجه‌‌ی 2021 ‌."

ماوەی دوو هەفتەیە شاندێکی حکوومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت لە بەغدایە بۆ گفتوگۆ کردن دەربارەی پشکی هەرێم لەیاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©