عێراق.. سەدا ٩٧ی بەندکراوە ئازادکراوەکان دووبارە دەستگیرکراونەتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عێراق.. سەدا ٩٧ی بەندکراوە ئازادکراوەکان دووبارە دەستگیرکراونەتەوە

عێراق.. سەدا ٩٧ی بەندکراوە ئازادکراوەکان دووبارە دەستگیرکراونەتەوە

پرس میدیا
رێکخراوێکی تایبەتمەند بەکاروباری بەندییەکان دەڵێت، بەهۆی خراپبوونی دۆخی چاکسازییەکانی عێراق سەدا ٩٧ی ئەو بەندکراوانەی سزاکانیان تەواو بووە و ئازاد بوون دووبارە دەستگیرکراونەتەوە.

تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان ئاشکرایکرد کە باڵەخانەی بەندیخانەکانی عێراق وەک پێویست نین و بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان نین و کەموکوڕی ھەیە و ئەوەیشی خستەڕوو کە بەرنامەکانی چاکسازی لە نێو گرتووخانەکان وەک پێویست جێبەجێ ناکرێت و ئەمەیش بووەتە ھۆی ئەوەی کە لەسەدا ٩٧ی بەندییەکان دووجار گەڕاونەتەوە بۆ نێو بەندیخانەکان.

تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان لە راپۆڕتێکی دا، ئاماژەی بەوەکردبوو کە ١١ رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی بەمەبەستی ھەڵسەنگاندنی دۆخی زیندانییەکان سەردانی ٣٠ بەندیخانەیان لەسەر ئاستی عێراق کردووە.

شوان سابیر سەرۆکی تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە ھێشتا لە بەندیخانەکانی عێراق کێشەی جەنجاڵی و زۆری ژمارەی گیراوان و راگیراوان ھەیە بەشێوەیەک کە لە ھەندێک بەندیخانە گەیشتووەتە حەوت بەقەد ستانداردی جیھانی، ئەوەیشی خستەڕوو کە جگە لەوەی کە باڵەخانەی بەندیخانەکان بەپێی پێوەرەکانی بەندیخانەی سەردەمیی نین، ھەروەھا پۆلێنکردنی زیندانییەکان گرفتیان ھەیە و کێشەی پێداویستی مانەوە و جلی تایبەتی بۆ راگیراوان ھەیە.

لەبارەی خزمەتگوزاری تەندروستیی و خوێندن لە نێو زیندانییەکان، شوان سابیر گوتی: ''ھەموو بەندیخانەکان بنکەی تەندروستیان ھەیە بەڵام وەک پێویست خزمەتگوزاریی پێشکەش ناکەن، جگە لەوەی کە لە بەندیخانەکان پرۆسەی خوێندن و پەروەردەکردن گرفتی ھەیە و بەشێک لە وانەکان دەخوێنن بەڵام بەشێکی وانەکانی دیکەیش فەرامۆش دەکرێن''.

لەبارەی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەریش لەنێو بەندیخانەکان. شوان سابیر ئاشکریکرد کە لەسەدا ٢٧ی گرتووخانەکانی عێراق ماددەی ھۆشبەری تیادا گیراوە و ھەوڵی لەو جۆرەش بەردەوام بووە بۆ ئەوەی ماددەی ھۆشبەر بگاتە زیندانییەکان.

ناوبراو روونیشی کردەوە کە پڕۆگرامی چاکسازی لە ناوەندەکانی گرتووخانەکاندا وەک پێویست نین بۆیەش لەسەدا ٩٧ی ئەوانەی کە ئازادکراون دواتر تاوانیان ئەنجام داوەتەوە و دووبارە دەستگیرکراونەتەوە و رەوانەی ناوەندەکانی چاکسازی کراون.

بەپێی بەشێکی راپۆڕتەکە، لەسەدا ١٠٠ی بەندیخانەکان تۆماری زیندانییانی تێدایە و لەسەدا ٨٤ لەوانە کراوەن بە رووی ئاژانس و رێکخراوەکان، لەسەدا ٩٧یشیان چاودێری بەردەوامی لە رووی کامێرایەوە تێدایە، ھەموو زیندانییەکانیش بنەماکانی پاک و خاوێنی دابینکردنی ژەمە خۆراک و توێژەری کۆمەڵایەتییان ھەیە.

لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، شوان سابیر وتیشی: ''ئەوانەی سەردانیان کراوە زانیارییان ھەبووە لەسەر شوێن و رێکارەکان، ھەموو زیندانییەکان پەیڕەوی بیروڕای ئایینی خۆیان دەکەن و ھیچ کام لە زیندانییەکان کاری گرانیان پێ ئەنجام نادرێت".


No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©