پرس میدیا
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی پارتی بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە لە ئامێدی دەکەم.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، مەزڵوم عەبدی لە تویتێکدا رایگەیاندووە، "هێرشەکان بووەستێندرێن و چارەسەری دۆخەکە لەڕێگەی گفتوگۆوە بکرێت".
مەزڵوم عەبدی باسی لەوەشکردووە، ئەو هەڵسوکەوتانە دەبنە هۆی لەدەستدانی دەستکەوتەکانی گەلی کورد بۆیە پێویستە لە ڕێگەی گفتوگۆوە کێشەکان چارەسەر بکرێن.
ئەمە لەکاتێکدایە شەوى رابردوو یەکشەممە ١٣ی کانوونی دووەم، پێکدادان لە نێوان هێزێکی لەشکری رۆژی پارتی و ژمارەیەک گەریلای پەکەکە ڕوویدا و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەکی پارتی کوژرا و سێ گەریلاش برینداربوون.
Êrîşa Hêzên PDK'ê ya li dijî gerîlayên PKK'ê li Amediyê cihê şermezariyê ye û dê destkeftiyên doza kurdî têk bibe.
— Mazloum Abdî مظلوم عبدي (@MazloumAbdi) December 15, 2020
Em banga rawestandina êrîşan û çareserkirina pirsgirêkan bi diyalogê dikin.
No comments:
Post a comment