میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، سبەی نێچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغدا بۆ واژووکردنی رێککەوتننامەی بەغدا و هەولێر کە ئەمڕۆ رەشنووسەکەی ئامادەکرا.
بەپێی زانیارییەکان سبەی دووشەممە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێم بەبەشداری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات.
سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ واژوو کردنی رێککەوتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمە لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بەڵام تا ئێستا میدیاکانی پارتی و سەرۆکایەتی هەرێمیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەوبارەوە بڵاونەکردووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ یەکشەممە هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر پشکی هەرێم رێککەوتوون، بەپێی رێککەوتنەکە مانگانە ٤٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت و نیوەی داهاتی خاڵە سنوورییەکانیش رادەست بکرێت لەبەرانبەردا حکوومەتی عێراق شایستە داراییەکانی هەرێم ڕەوانە بکات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق