وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند کە دوای گەڕانەوەی دوا کاروانی ئاوارەکان لە کەمپی لەیلان لە پارێزگای کەرکووک باکووری عێراق بۆ زێدی خۆیان، سەرجەم کەمپەکانی ئاوارەکان لەو پارێزگایە داخراون.
ئیڤان فایق وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بە ھەماھەنگی لەگەڵ دیوانی پارێزگای کەرکووک و دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، کەمپی لەیلان-ی لە پارێزگای کەرکووک داخستووە، ئەوەیش دوای ئەوەی دوا کاروانی ئاوارەکان کە ژمارەیان ١٨٠ خێزان بوون و لە کەمپی لەیلان نیشتەجێبوون، گەڕانەوە زێدی خۆیان.
لە راگەیەنراوێکدا ھاتووە "لەئێستادا ھیچ ئاوارەیەک لە پارێزگای کەرکووک نەماوە و سەرجەم کەمپەکان لەو پارێزگایە داخراون".
پێشتر ئیڤان فایق رایگەیاندبوو کە پلانیان داناوە لە مانگی کانوونی یەکەمی داھاتوودا، کەمپەکانی دیکەی ئاوارەکان دابخەن، هەروەها باسی لەوەکردبوولە سەرەتای ساڵی داھاتوودا بە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە و بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کەمپی ئاوارەکان لە ھەرێم دادەخرێن.
بەھۆی ھێرش و پەلامارەکانی داعش بۆسەر بەشێک لە ناوچەکانی عێراق لە ھاوینی ٢٠١٤دا و ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە رێکخراوەکە دەستی بەسەرداگرتبوو، نزیکەی پێنج ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار عێراقی ئاوارەبوون کە بەشێکیان وەک پەنابەر روویان لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ئەورووپا کردووە.
No comments:
Post a Comment