پرس میدیا
بەهۆی ڕووداوێکی شەمەندەفەر لەئیتاڵیا دوو کۆچبەری کورد گیانیان لەدەستدا و یەکێکی تریش بەسەختی بریندار بوو.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بڵاویکردەوە، ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ڕوویداوە و تێیدا ژمارەیەک کۆچبەر هەوڵیانداوە بە شەمەندەفەر خۆیان بگەیەننە فەڕەنسا.
بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، ٢٠ کۆچبەر بە نیازبوون لە ناوچەی ساڤۆنای ئیتاڵیا لە سەر هێڵی ئاسنینی لیگۆریا بە شەمەندەفەر خۆیان بگەیەننە فەڕەنسا.
دوان لە کۆچبەرەکان بەر شەمەندەفەرەکە کەوتوون و راستەوخۆ گیانیان لەدەستداوە، یەکێکی دیکەیان بە سەختی بریندار بووە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.
هاوکات دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی ئیتاڵیا، کۆچبەرەکانی دیکە دەستگیرکراون.
No comments:
Post a comment