عێراق بەنیازە تا ٢٠٢٣ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دوو ئەوەندەی ئێستا بەرز بکاتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عێراق بەنیازە تا ٢٠٢٣ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دوو ئەوەندەی ئێستا بەرز بکاتەوە

عێراق بەنیازە تا ٢٠٢٣ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دوو ئەوەندەی ئێستا بەرز بکاتەوە



پرس میدیا
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پلانیان هەیە بۆ ساڵی 2023 بەرهەمی رۆژانەی نەوت بۆ شەش ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا بەرزبكەنەوە.

ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ كەریم خەتاب بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لەدوو ساڵی داهاتودا بەرهەمی رۆژانەی نەوت بۆ شەش ملیۆن بەرمیل زیاد دەكەن، تاوەكو لە رێگەی بەندەرەكانی باشورەوە هەناردەی دەرەوەی بكەن.

دەشڵێت، “لەئێستادا 24 هەزار عەمباری گەورەیان هەیەو توانای بەرهەمهێنانی سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتمان هەیە و دەتوانرێت لە ئایندەدا ئەو بڕە زیاد بكەن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، مەبەست لە پلانەكانی وەزارەتەكەیان جێبەجێكردنی پڕۆژەی بۆرییە دوور لە كەنارەكانی فاوە بۆ بەندەرەكانی هەناردەكردنی نەوت، سەرجەم ئەو پرۆژانەش بۆ پەرەپێدانی بەندەرەكانی هەناردەكردنن.

ئەمە لەكاتێكدایە، رێكخراوی ئۆپیك لەمانگی دووی ئەمساڵەوە وڵاتانی بەرهەمهێنی ناچاركرد بە كەمكردنەوەی بڕی هەناردەكردنی نەوت، ئەوەش لەپێناو بەرزكردنەوەی نرخەكەی، كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نرخەكەی دابەزینی تۆماركردبوو.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©