دووفاقی بەشێک لە پێکهێنەرانی کابینەی نۆیەمی حکومەت چ ئامانجێکی لەپشتەوەیە؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

  دووفاقی بەشێک لە پێکهێنەرانی کابینەی نۆیەمی حکومەت چ ئامانجێکی لەپشتەوەیە؟

دووفاقی بەشێک لە پێکهێنەرانی کابینەی نۆیەمی حکومەت چ ئامانجێکی لەپشتەوەیە؟

 

پرس میدیا

ڕاپۆرت:بەڵێن عیزەت
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سێ هێزی سەرەکیی پێکهاتووە کە ئەوانیش بریتین لە (پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان) لەگەڵ ئەوانیشدا هەندێک حزب و ۆێکهاتەی تر لەناو کابینەکەدا بەشدارن، بەڵام پێکهێنەرە سەرەکییەکان ئەو سێ لایەنەن. 

بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمان و پێش پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم چەندین جار ڕایانگەیاندبوو کە قبوڵی ناکەن حزبێک بەشداری لە دەسەڵاتدا بکات و وەکو ئۆپۆزسیۆنیش رەخنە بگرێت، مەبەستیان لەم قسەیە بە ناڕاستەوخۆ بزوتنەوە گۆران بوو. 

بەڵام لەم کابینەیەدا بێجگە لە بزوتنەوەی گۆران، یەکێتی نیشتمانیی کوردستانیش هەمان سیاسەت پەیڕەو دەکات و بە دو وئاراستەی جیاواز کاردەکات، ئاراستەیەک کە بەشدارە لە حکومەت و ئاراستەیەک کە ڕەخنەی لێدەگرێت. 

لاهور شێخ جەنگی هاوسەۆکی یەکێتی کە بە سەرۆکی ئەو ئاراستەیە دادەنرێت کە ڕەخنەیان لە حکومەت هەیە، لە چەندین بۆنەدا ڕەخنەی توندی ئاراستەی کابینەی نۆیەم کردووە و ڕەخنەی لە نوێنەرانی یەکێتیش لەو کابینەیەدا گرتووە. 

لە دواهەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیشدا کە مانگی پێشوو بەڕێوەچوو، بڕیاری ئاگادارکردنەوە بۆ هەردوو ئەندامی ئەنجومەنەکە قوباد تاڵەبانی و ڕێواز فایەق دەرچوو، کە ئەوەی یەکەمیان سەرۆکی تیمی حکومیی یەکێتییە و ئەوەی دووەمیان سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانە کە بەرزترین دەسەڵاتی یاسادانانە، ئەوەش وەکو لێکەوتەی ئەو دوو ئاراستە جیاوازە خوێندرایەوە. 

بەڵام بافڵ تاڵەبانی لە دیدارێکدا کە لەگەڵ هەندێک لە نوێنەری میدیاکان سازیکردبوو ئەو دوو ئاراستەیەی رەتکردەوە و باسی لەوەکرد یەکێتی یەک سیاسەتی هەیە، بەڵام لەبەر هەندێک وردەکاری تەکنیکیی ئەو سەرپەرشتی مەلەفی پەیوەندیان لەگەڵ پارتی دەکات و لاهور شێخ جەنگی تێکەلێ ئەو پەیوەندییە نابێت. 

بەڵام بەشێک لە چاودێرانی سیاسیی پێیان وایە ئەو دوو ئاراستەییەب سیاسەتێکی داڕێژراوە و ئامانج لێی ئەوەیە کە یەکێتی هەم لە ناو دەسەڵاتدا ئیمتیازاتەکان وەربگرێت و لە سەقامیش خۆی وەکو نوێنەری خەڵکی ناڕازی پیشان بدات، بەمەش لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەنگەکانی خۆی زیاد بکات. 

جیا لە یەکێتی، بزوتنەوەی گۆڕانیش بە شێوەیەکی تر لە هەمان دۆخدایە، تەنانەت ئەو دوو ئاراستە جیاوازە گەیشتە ڕادەیەک کە بەشێکی زۆری سەرکردە و بەرپەرسەکانی ئەو حزبە دەستلەکاربکێشنەوە و وازبهێنن. 

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند کە حزبەکەی بە مەرجی چاکسازیی بەشداری حکومەتی کردووە و ئەگەر مەرجەکەی جێبەجێنەکرێت دەکشێتەوە. 

وتیشی گۆڕان ئامادە نییە بەرپرسیارێتی گەندەڵیی و قاچاخچیتی و کاری نایاسایی هەڵبگرێت لەکاتێکدا نە بەشدارە تێیدا نە ئاگای لێیەتی. 

لەسەروبەندی نارەزایەتی هەندێک لە پەرلەمانتاران لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە دۆخی دارایی هەرێم و لێبڕینی و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەراندا، ئەو دوو ئاراستەیە بە ئاشکرا لە ناو حکومەتدا دەرکەوت، لەکاتكدا فراکسیۆنەکەی گۆران پشتیوانیی خۆی بۆ پەرلەمانتارە ناڕازییەکان دەربڕی بزوتنەوەی گۆران پێچەوانەی ئەوەی کرد. 

ئەوەبوو بزوتنەوەی گۆڕان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە نە پەرلەمانتار و نە بەرپرسی حکومی و حزبی تەعبیر لە بۆچوونی بزوتنەوەکە ناکەن. 

دوای ئەو بەیاننامەیە بە لیشاو وەڵامی بزوتنەوەکە درایەوە لەلایەن پەرلەمانتار و هەڵسوڕاوانی خۆیەوە. 

هۆشیار عەبدوڵا ڕایگەیاند ئەگەر پەرلەمانتار و بەرپرسی حزبی و حکومی تەعبیر لە بزوتنەوەکە ناکەن ئەی کێ تەعبیری لێدەکات؟ 

ئاماژەی بەوەشکرد بزوتنەوەی گۆڕان دامەزراوە و ئۆرگانی خۆی هەیە و دەبێت بەیاننامە بەناوی ئۆرگانەکانەوە بڵاوبکرێتەوە نەک بەناوی هەموو بزوتنەوەکەوە، چوونکە ئاوا بەرپرسیارێتییەکەی ون دەبێت. 

چاودێرانی سیاسیی لێکدانەوەی جیاواز بۆ ئەو دوو ئاراستەییەی بەشیک لە لایەنە پێکهێنەرەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەت دەکەن و پێیان وایە بە مەبەست ئەو حزبانە بەو شێوەیە کار دەکەن و ئامانجاین چەواشەکردنی هاوڵاتیانە نەک بەرگری کردن لێیان چوونکە ئەگەر دەیانەوێت خزمەت بە هاوڵاتیان بکەن با نەوێنەرەکانیان لە حکومەت بە فعلی کار بۆ خزمەتکردن بە هاوڵاتیان بکەن یان بکشێنەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©