به‌پێى ڕ‌اپۆرتێكى، رۆژنامەی گڵۆباڵ تایمزی چینی، پەتای کۆرۆنا لە شاری وهان لە چین سەری هەڵنەداوە بەڵکو لە ئوسترالیا و چەند وڵاتێکی دیکەوە هاتووەتە ناو چین.
به‌پێى زانیارى ڕاپۆرته‌كه، ئه‌و ڤایرۆسه ساڵی رابردوو لەڕێی خواردنە دەریاییەکانەوە لە ئوسترالیا و ئیکوادۆر گەیشتوه‌ته شاری وهان.
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كان دەرکەوتووە، ڤایرۆسەکە لەڕێی گۆشتی بەستووی هاوردەکراو لە وڵاتانی بەرازیل و ئەڵمانیا و گێڵاسی چیلیەوە گەیشتووەتە وڵاتى چین.
لاى خۆیه‌وه یانگ ژانکیو، لێکۆڵەری نەخۆشییەکان لە زانکۆی ووهان ڕایگه‌یاند، ئێستا گەیشتووین بەوەی کە ئەگەری هەیە لە دەرەوە و لەڕێگەی بەرهەمە بەستووەکانەوە ڤایرۆسى كۆرۆنا هاتبێت.
مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى ڕابردوو، یه‌كه‌م حاڵه‌تى ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە شاری وهان لە وڵاتى چین دۆزرایەوە و دواتریش ئه‌و په‌تایه به‌جیهاندا ته‌شه‌نه‌یكرد، دواتریش رێکخراوی تەندروستیی جیهانی كۆرۆنایى بە پەتایەکی جیهانی ناساند.
تا ئێستا له‌سه‌رئاستى جیهان 67 ملیۆن و 468 هەزار و 334 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی بوون و لەو ژمارەیەشدا، یەک ملیۆن و 543 هەزار و 762 کەس گیانیان لەدەست داوە.
No comments:
Post a Comment