حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رایگەیاند کە گفتوگۆکان سەبارەت بە پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجە بەردەوامیان هەیە و شاندی ھەرێم رەزامەندی لەسەر بەندەکانی یاسای قەرز دەربڕیوە.
حەسەن نازم لە دیمانەیەکەدا لەگەڵ کەناڵی نیمچە فەرمی عێراقییە ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ دەگاتە ئەنجوومەنی نوێنەران و راشیگەیاند کە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگەکانی داھاتوو، دواناکەوێت.
حەسەن نازم جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی کە بڕیاری حکوومەتی عێراق سەبارەت بە دابەزاندنی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، بڕیارێکی کۆتایییە و باسی لەوەشکرد کە سەرکردەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان ئاگادارن لە وردەکاری بوودجەی گشتیی ساڵی داھاتوو.
وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق،سەبارەت بە گفتوگۆکان لەگەڵ شاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، شاندی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر یاسای قەرز دەربڕیوە و گفتوگۆکانیش سەبارەت بە پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجە، بەردەوامیان هەیە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق