ساڵێکی زۆر سەخت چاوەڕێی عێراقییەکان دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ساڵێکی زۆر سەخت چاوەڕێی عێراقییەکان دەکات

ساڵێکی زۆر سەخت چاوەڕێی عێراقییەکان دەکات

پرس میدیا
ئەندامێکی خولی پێشووی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق دەکەوێتە سەر شانی گەلی عێراق و بۆیە ساڵی نوێ ساڵێکی قورس دەبێت بۆ عێراقییەکان. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ مەسعود حەیدەر، ئەندامی خولی پێشووی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی، "پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق کەوتە سەرشانی گەلی عێراق، بە فەرمی نرخی دینار بەرانبەر بە دۆلار 25% داشکاوە، واتا دۆلار لە نێوان 145 بۆ 150 ھەزار دینار دەبێت." 

باسی لەوەشکردووە، "عێراق دەرماڵەی ھەموو فەرمانبەران بە ڕێژەی جیاواز کەمدەکاتەوە لە نێوان 20% تاوەکو 60% ئەنجامی ئەم کەمکردنەوەیە دەکاتە نزیکەی 30% خەرجی مووچەی ھەموو عێراق. 

ئەندامەکەی خولی پێشووی لیژنەی دارایی ئەوەشی راگەیاندووە، "ئەمانە دۆخی ناوخۆی عێراق رووبەڕووی ئاڵنگاری سیاسی و ئابووری قورس دەکاتەوە و ساڵی 2021 ساڵێکی قورس دەبێت بۆ عێراقییەکان. 

لەگەڵ ئەوەشدا، بەگوێرەى سەرچاوەکان ئەم رەشنوسە هێشتا بەراییە و قابیلى گفتوگۆکردنە و پەسەند نەکراوە و رەخنە لەوە گیراوە کە هەنگاوی دابەزاندنی نرخی دینار کارى بانکى ناوەندییە، بەڵام حکومەت پیشنیارى کردووە . 

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©