پرس میدیا
لە ھەفتەی ١٤هەمی خولی یانە پلە یەکەکانی ئینگلتەرا بۆ تۆپی پێ (پرێمیەر لیگ)، یانەی لیڤەرپوول سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر یانەی کریستاڵ پاڵاس-دا تۆمارکردووە.
لە ھەفتەی ١٤هەمی برێمیەر لیگدا، یانەی لیڤەرپوول و یانەی کریستاڵ پاڵاس رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە خولەکەکانی سێ، ٣٦ و ٤٤ی یارییەکەدا، یاریزانانی یانەی لیڤەرپوول، تاکۆمی مینامینۆ، سادیۆ مانی و رۆبێرتۆ فێرمینۆ سێ گۆڵیان بۆ یانەکەیان تۆمارکرد.
لە گێمی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکەکانی ٥٢ و ٥٨دا، ھەردوو یاریزانی لیڤەرپوول، جۆردان ھیندرسن و رۆبێرتۆ فێرمینۆ دوو گۆڵی دیکەیان بۆ یانەکەیان تۆمارکرد.
ھاوکات لە خولەکەکانی ٨١ و ٨٤دا، یاریزانی لیڤەرپوول، محەمەد سەڵاح گولی شەش و حەوتەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
یارییەکەیش بە ئەنجامی (٧-٠) کۆتایی ھات.
بە ئەنجامەیش یانەی لیڤەرپوول بە کۆکردنەوەی ٣١ خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پبرێمیەر لیگی گرتووە و یانەی کریستاڵ پاڵاسیش بە ١٨ خاڵەوە لە پلەی ١٢یەمی ریزبەندییەکەدایە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق