ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بڕیاری قەدەغەی گەشتی هاتن و چوونە لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتێک کە حکوومەت وەک رێککار بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەریکردووە.
حه‌كیم مه‌یاحى ئه‌ندامى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له پارێزگاى به‌سڕە، بە ئاژانسى هه‌واڵى عێراق راگه‌یاند: "حكوومه‌تى خۆجێى له پارێزگاى به‌سڕه به‌جێبه‌جێكردنى بڕیار و راسپارده‌كانى ئه‌مدواییه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تایبه‌ت بهخۆپاراستنى له نه‌وه‌ى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌روازه‌ى سنوورى شه‌لامچه به‌ڕووى هاتوچۆى گه‌شتیاران بۆ وڵاتى ئێران داخست".
حەکیم مەیاحی وتیشى: "سه‌رجه‌م ههڵاوێردهكان هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوودا به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر ههڵاوێردكران، له‌گه‌ڵ خوێندكارانى خوێندنى باڵا".
مەیاحی باسی لەوەکردووە"له‌ئێستادا هیچ حاڵه‌ت وچینێك هه‌ڵاوێرد ناكرێت، چونكه گه‌شتكردن به‌ته‌واوه‌تى راگیرا و دروازهكهیش بە هەردوو ئاراستەی هاتن و چوون به‌ڕووى سه‌رجه‌م گه‌شتیاران داخرا".
رۆژی سێشەممەی رابردوو، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە قەدەغەی گەشتی ھاتن و چوون لەگەڵ ھەریەک لە بەریتانیا، ئەفریقای باشوور، ئوسترالیا، دانیمارک، ھۆڵەندا، بەلجیکا، ئێران و ژاپۆن، ھەروەھا ھەر وڵاتێک کە لە داھاتوودا وەزارەتی تەندروستی دیاری بکات.
بە گوێرەی دوایین ئامارەکان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە ٥٨٨ ھەزار کەس، لەنێویاندا ١٢ ھەزار و ٧٤٤ یان گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٥٢٧ ھەزاریان دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق