پەرلەمانتارانی ناڕازیی لە پەرلەمانی کوردستان رایانگهیاند، پێداگریی دهكهن لهسهر ڕێککەوتن لە گەڵ حکومەتی عێراقییداو حکومەتی ھەرێم بە کرداریی بچێتە ژێر باری رێکەوتن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ پەرلەمانتارانی ناڕازیی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکیان دەربارەی دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتیان بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
راگەیاندراوێک لە پەرلەمانتارانی ناڕازییەوە
ئێمەی پەرلەمانتارانی نارازیی لە پەرلەمانی کوردستان، سەرەرای پشتیوانیکردنمان لە ناڕازییە رەواکانی شەقام و بەشداریکردنی بەردەوامی نوینەرانمان لەنێو خۆپیشانداران دا بۆ هێنانەدیی مافە رەواکانیان، جەختدەکەینەوە لەسەر ئەوەی ژیان و گوزەرانی خەڵک لەوپەڕی خراپیدایە و بەم شێوازە لە حوکمڕانیی، قەیرانەکان قوڵتر دەبنەوە و هاونیشتمانیانیش زیاتر باجەکەی دەدەن. بۆیە پێداگریی دەکەین لەسەر گرتنەبەری ئەم هەنگاوە خێرایانە:
یەکەم/ ڕێککەوتن لە گەڵ حکومەتی عێراقیی دا. حکومەتی ھەرێم بە کرداریی بچێتە ژێر باری رێکەوتن و رۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داھاتەکانی ناوخۆ و خاڵە سنورییەکان ڕادەستی بەغداد بکات و لە بەرانبەریشدا حکومەتی عیراقیی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت.
دووەم/ دەستبەجێ حکومەتی هەرێم قاچاخچێتیی بەرپرسە دەسەڵاتدارەکان لە خاڵە سنورییەکان دا کۆنترۆڵ بکات و ئەو بڕیارانەیشی بۆ چاکسازیی لە داھاتی خاڵە سنوریەکاندا دراون، جێبەجێبکرێن.
سێیەم/ پێداچونەوەی تەواو بە دۆسێی نەوتدا بکرێت و کۆتایی بەو گەندەڵیی و بەفیڕۆدانە بهێنرێت کە لەم دۆسێیەدا ھەیە.
هۆشداریش دەدەین، ئەگەر ئەم سێ ھەنگاوە نەگیرێنە بەر، ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢١دا، دوچاری قەیرانێکی گەورەتری ئابوریی دەبێتەوە.
پەرلەمانتارانی ناڕازیی لە پەرلەمانی کوردستان
٢/ ١٢/ ٢٠٢٠
Like
Comment
Share
No comments:
Post a comment