پرس میدیا
لەسنووری حاجی ئۆمەران دوو كەس بەبڕی ٤١ كیلۆ ماددەی هۆشبەر لەلایەن ھێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركران، كە بەنیازبوون لەئێرانەوە بیهێننە ناو هەرێمی كوردستان.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ماددە ھۆشبەرەكان، رۆژی یەکشەممە ٢٠ی کانووی یەکەمی ٢٠٢٠، ئاسایشی كۆمەڵگەی حاجی ئۆمەران دەستیان بەسەر بڕی ٤١ كیلۆ گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری تلیاك دا گرتووە، كە لەناو داشبوولی ئۆتۆمبێلێك شاردرابووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو ماددە هۆشبەرە لەلایەن دوو کەسەوە هێنراوەتە ناو دەروازەکە و بەنیاز بوون داخڵی شارەکانی هەرێمی بکەن.
لە راگەیەندراوەكەدا، ئاماژە بەوەكراوە، تۆمەتبارێك بەناوی (ر.م.ع) كە خەڵكی ئێرانە، لەگەڵ كەسێكی دیكە بەناوی (ت.ش.ب) بە تۆمەتی ھێنانی ئەو بڕە ماددە ھۆشبەرە دەستگیركران و هەردووكیان بەپێی ماددەی 14 لە یاسای ماددە ھۆشبەرەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخراو رەوانەی بەردەم دەدوەری لێكۆڵینەوە كران.
No comments:
Post a comment