پەخشی کەناڵی ئێن ئاڕتی لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە ڕاگیراوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پەخشی کەناڵی ئێن ئاڕتی لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە ڕاگیراوە

پەخشی کەناڵی ئێن ئاڕتی لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە ڕاگیراوە

پرس میدیا
هێزێکی ئەمنیی لە شاری سلێمانیی هەڵیانکوتایە سەر کەناڵی ئێن ئاڕ تی و پەخشی کەناڵەکەیان داخست و بەشێک لە ئامێرەکانی پەخشکردنیان لەگەڵ خۆیان برد.

سایتی فەرمی ئێن ئاڕ تی بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر ٢:٢٠ خولەکی ئەمشەو ڕووداوەکە ڕوویداوە، بەپێی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکە سەرەتا چوونەتە بەردەمی کەناڵەکە و داوایان لە کارمەندان و پاسەوانەکانی کردووە بیناکە جێبهێڵن، دواتر چوونەتە ناو کەناڵەکەوە و ژمارەیەک ئامێری پەخشکردنیان بردووە.

هێزەکە درگای سەرەکی کەناڵەکەیان قوفڵ کردووە، ژمارەیەک چەکدار و ئۆتۆمبێلی سەربازییان لە بەردەم بارەگای سەرەکی کەناڵەکە داناوە، بە پێی ئەو دیمەنانەی دەست پرس کەوتوون، هێزە چەکدارەکە بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە چوونەتە ناو گوندی ئەڵمانی کە بارەگای سەرەکی کەناڵەکەی تێدایە.

ئێن ئاڕ تی لەلایەن شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی حیزبی نەوەی نوێ خاوەندارێتی دەکرێت، پێشتریش چەند جارێک ڕووبەڕووی داخستن و سوتاندن بووەتەوە.


No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©