پرس میدیا
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕاپۆرتی لیژنەی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ بەغداد ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستانی کرد لەوێشەوە ڕادەستی لیژنەی دارایی کرا.
سایتی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ گەیشتنی ڕاپۆرتەکەی ڕاگەیاند و دەقی ڕاپۆرتەکەی لەسەر وێبسایتی فەرمی پەرلەمان بڵاوکراوەتەوە.
بەپێی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە، رادەستکردنی داهاتی دەروازە سنوورییەکان بەو رێژەیەی بەپێی یاسا بڕیاری لەسەردراوە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە.
هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە هیچ لارییەکی نییە لەبارەی بەڕێوەبردنی گومرگەکان بە پێی ماددەی 114ی دەستوور.
No comments:
Post a Comment