پرس میدیا
دژی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان سبەینێ جارێكی دیكە خۆپیشاندانی مووچەخۆران لەبەشێک لەشارو شارۆچکەکانی ھەرێم دەست پێدەکاتەوە
مامۆستایانی ناڕازی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پەیامێكیان بڵاوكردۆتەوە و ڕایانگەیاندووە، كە سبەینێ شەممە لە سلێمانی (بەردەم بینای پارێزگا) و ئیدارەی ڕاپەڕین (لە ڕانیە) و ئیدارەی گەرمیان (لە كەلار) خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنشینان دژی نەبوونی مووچە دەستپێدەكاتەوە.
مامۆستایانی ناڕازی داوا لەسەرجەم مووچە خۆران و ھاوڵاتیان دەکەن لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان بەدەم بانگەوازەکەیەنەوە بێن و سبەینێ کات ژمێر دەی سەرلەبەیانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجابدەن
هەر لە پەیامەكەدا داوا لە هێزە ئەمنییەكان كراوە، ئاگاداری خۆپیشاندەران بن و توندوتیژی بەكارنەهێنن.
بەھۆی ئەوەی لەخۆپیشاندانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سلێمانی چەند چالاكێكی خۆپیشاندانەكان و مامۆستایان دەستگیر كران و شەوی ڕابردووش لای خۆیەوە، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی پشتیوانی خۆی بۆ داوای ڕەوای خۆپیشاندەران دەربڕی و داوای دەستبەجێ ئازادكردنی دەستگیركراوەكانی كرد و داوای لێكردن دان بەخۆیاندا بگرن بۆ چەند ڕۆژێك و ڕایگەیاند، بەنوێنەرایەتی مووچەخۆران ڕۆژی یەك شەممە دەچێتە بەغدا بەنوێنەرایەتی مووچەخۆران بۆ كۆبوونەوەی لوتكەی حزبە سیاسییەكان
No comments:
Post a Comment